بۆ گەریلاکانی هەپەگە پرسە دانرا
بۆ گەریلاکانی هەپەگە ئەیوب چەلیک و یەڵماز ئوزون کە ئێسک و پروسکەکەی لە سندووقێک درایە بنەماڵەکەی لە ئیستەنبوڵ ئیسینلەر پرسە دانرا.
بۆ گەریلاکانی هەپەگە ئەیوب چەلیک و یەڵماز ئوزون کە ئێسک و پروسکەکەی لە سندووقێک درایە بنەماڵەکەی لە ئیستەنبوڵ ئیسینلەر پرسە دانرا.
لە ناوچەی ئیسینلەری ئیستەنبوڵ پرسە دانرا بۆ گەریلاکانی هەپەگە یەڵماز ئوزون (تۆڵهەڵدان تەکمان) کە ساڵی ٢٠٢٠ لە دەشتاییەکانی سێرت شەهید بوو و ئێسک و پروسکەکەی لەنێو سندووقێک ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، هەروەها ئەیوب چەلیک (دەمهات جیلۆ) کە لە هەمان هێرشدا شەهید بوو. ڕێکخراوەکانی جڤاکی مەدەنی و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و چەندین کەس بەشداری پرسە بوون لە بارەگای ڕێکخستنی هەدەپە.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ئانادۆڵ بۆ پشتیوانی و هاوکاری ئەو بنەماڵانەی خزمەکانیان ونبووە (ANYAKAY-DER)، ئایدن یەڵدز، گوتی: "بۆ سەدان ساڵان، زمانی گەلی کورد، هەبوونی گەلی کورد قەدەغە دەکرێت. ئەمڕۆ کەسانێک کە ئەم سیاسەتە ناڕەوایە قبوڵ ناکەن، لەم ئامانجەدا تێکۆشان دەکەن و گیانی خۆیان لەدەست دەدەن. هیچ کەسێک پێش لە تێکۆشانی هەبوون بگرێت دژی ئەوانەی دەیانەوێت کورد بەبێ ئیرادە بهێڵنەوە. با ئەوانەی لە تێکۆشاندا گیانیان لەدەستداوە بزانن، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی شایەنی ئەوان بین".
هاووتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە مەڕمەڕە، دلبەر دەمیر، ئاماژەی بەوە کرد گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، درێژەی سیاسەتی لەناوبردنە، گوتی: "تا گۆشەگیری بەڕێز ئۆجالان نەشکێنین و هەڤاڵانی نێو زیندان ئازاد نەکەین، ناتوانین تێکۆشانی ڕەوامان هەنگاوێک ببەینە پێش".
"درێژە بە تێکۆشان دەدەین"
بنەماڵەی چەلیک و دەمیر، ئاماژەیان بەوە کرد، بەرامبەر تەرمی ڕۆڵەکانیان تاوانی شەڕ ئەنجامدراوە. دووپاتیان کردەوە، دژی سیاسەتی فشار و لەناوبردن درێژە بە تێکۆشان دەدەین.
پاش وتەکان، بە سینڤیزیۆنێک دیمەنی چەلیک و ئوزون پیشاندرا. پاش نیشاندانی سینڤیزیۆنەکە مەولود خوێنرایەوە و خواردن خورا.