بە هەزاران کەس بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە دۆسەلدۆڵف کۆبونەوە

بە هەزاران کەس لە شاری دۆسەلدۆڵفی ئەڵمانیا کۆبونەوە و بەرەوە گۆڕەپانی نەورۆز رویشتن و پۆلیسی ئەڵمانیش کۆرۆنا دەکاتە بیانۆ و هەوڵ دەدات رێگری بکات.

لە شاری دۆسەلدۆڵفی ئەڵمانیا لەلایەن دەزگا کوردستانی و تورکیەکان ئاهەنگی نەورۆزی گەورە بەڕێوەدەبرێت ئاهەنگەکە بە دروشمی بە رۆحی گارە فاشیزم تێل بشکێنن و کوردستان ئازاد بکەن، دەستیپێکرد.

ئاهەنگەکە کە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ دەستیپێکرد بە هەزاران کەس بەشداریان کرد. لە ئاهەنگەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، وینەی شەهیدانی نەورۆز مەزلۆم دۆغان و زەکیە ئالکان بەرز کرانەوە و بێ وەستان دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی بەرخۆدانی ئیمڕالی، بژی بەرخۆدانی رۆژئاوا، ژن ژیان ئازادی و بکوژ ئەردۆغان ' وترانەوە.

بەشداربووان بە جلوبەرگی کوردیەوە ئاهەنگەکەدان نەخشاند ، گەنجانی تورکیا، ئەڵمانیا و سۆسیالیستیش بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

چالاکیەکە بە سرودی چەرخی شۆڕش و بە ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، یەپەگە / یەپەژە گەرمتر بوو. هەروەها ناڕەزایی بەرانبەر گۆشەگیری ئیمڕالی پیشاندرا و پشتگیری لە بەرخۆدێرانی زیندانەکان کرا.

پۆلیسی ئەڵمانیا بە بیانووی کۆرۆناوە، هەوڵیاندا رێگە لە چالاکوانان بگرن.

ف.ق