بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز لە ئیکستەر پیرۆزکرا

لە شاری ئێکستەر-ی بەریتانیا، کوردان بە دروشمی 'کات کاتی ئازادییە' جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.

ئاهەنگەکانی نەورۆز لە بەریتانیا بە جۆش و خرۆش و پەرۆشییەوە بەردەوامن. لەو چوارچێوەیەدا بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی گەلی کورد لە ئیکستەر لە ئینگلتەر نەورۆز پیرۆزکرا.

ئاهەنگی نەورۆز لە فۆنیکس ئیکستەر بەڕێوەچوو و سەدان کەس لە چوار پارچەی کوردستان بەشدارییان تیادا کرد. گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە ڕازێندرایەوە.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی شۆڕش دکتۆر ئالان حەسەنیان قسەی کرد. لە ئاهەنگەکەدا دروشمەکانی "بژی نەورۆز"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" دەوترانەوە.

دوای وتارەکان هونەرمەندانی خۆجێی، هونەرمەند مەمۆزان چووە سەر تەختە و جەماوەریش گۆڤەند و سەمایان بە دەم گۆرانییەکانەوە گێڕا.

ژ.ت