بە رۆحی کۆبانێ لەبەرانبەر داگیرکەری بوەستە!
٥٠ دەزگای کوردستانی لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بانگەوازێکیان بە دروشمی 'بە رۆحی کۆبانی لەبەرانبەر داگیرکەری بوەستە' بڵاوکردەوە.
٥٠ دەزگای کوردستانی لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بانگەوازێکیان بە دروشمی 'بە رۆحی کۆبانی لەبەرانبەر داگیرکەری بوەستە' بڵاوکردەوە.
نوێنەرانی دەزگا کوردستانیەکان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆبونەوە و لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بریاریاندا پێکەوە بجوڵێنەوە و مێزی قەیران دروست بکەن.
مێزی قەیران بۆ وەستانەوە لەبەرانبەر داگیرکەری دروستکرا و هەر دەزگایەک نوێنەرێکی لە مێزی قەیراندا دەبێت.
یوکسەک کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە – ئە، لە کۆبونەوەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، تورکی داگیرکەر بە تەنها لەدژی پەکەکە نییە، لەدژی هەموو کوردێکە و باسی ئەوەی کرد، ئەگەر کورد پێکەوە بجوڵێتەوە، دەتوانێت لەدژی داگیرکەری بوەستێتەوە.
کۆچ باسی ئەوەی کرد، رۆشنبیران و نوسەران، دەزگا و هونەرمەندان و سیاسەتمەداران دەتوانن ئەرکی سەرشانی خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن و بانگەوازی ئاڕاستەی ئەو چین و توێژانە کرد کە لەدژی داگیرکەری تورک بوەستنەوە و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.
لە کۆبونەوەکەدا ئەەوەشخرایەڕوو کە داگیرکەری لەدژی هەموو کوردێکە و ئامانج لێی قڕکردنی گەلی کوردە.
لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا، لە زۆر وڵاتی ئەوروپا و تورکیا لەدژی ئۆپەڕاسیۆنەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجام بدرێت.
ف.ق