بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە دویسبۆرگ سەکۆیەک دانرا

لە دویسبۆرگ، مەجلیسی ژنانی ئاسیا یوکسل سەکۆیەکیان کردەوە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا سەکۆیەک دانرا، لەوێدا زانیارییەکان بڵاوکرانەوە سەبارەت بە چالاکییە ناوەندییەکەی ئەوروپا کە وا بڕیارە لە ١٥ ـی نیسان لە دۆسڵدرۆف بەڕێوە بچێت.

سەکۆکە بە سەرپەرشتی مەجلیسی ژنانی ئاسیا یوکسل لە ناوەندی شاری دویسبۆرگ دانرا، چالاکییەکە داوای دەکرد بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەک بڵاوکراوەکان دەربارەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بڵاوکراوەکان دەربارەی «دەستپێشخەریی نێودەوڵەتی لەپێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان» دابەشکران.

لەلایەکی دیکەوە، بڵاوکراوەکان دەربارەی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بڵاوکراوەکان دەربارەی شۆڕشی ژن لە ڕۆژئاوا دابەشکران. هەروەها کارتی بچوک دابەشکران کە نووسینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بە زمانی ئەڵمانی لەخۆدەگرت دەربارەی شۆڕشی ژن و ئیکۆلۆژیا و کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک.