بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەمام چێنرا
لە جەزیرە بەبۆنەی حەفتا و چوارەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نەمام چێنرا.
لە جەزیرە بەبۆنەی حەفتا و چوارەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نەمام چێنرا.
حەفتا و چوارەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە سەرپەرشتی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) لە گەڕەکی موسیری سەر بە شەرناخ پیرۆزکرا، مەراسیمەکە بە بەشداری ڕێکخراوەکانی سەر بە پارتی چەپی سەوز و پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی سیزەر و چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد و ئەندامانی دایکانی ئاشتی بەڕێوەچوو، لە بەشێکی چالاکییەکەدا، نەمام چێنرا.
لەمیانی چاندنی نەمامەکان، ژنان هیواخواز بوون ئەم چالاکییە ببێتە مایەی بەدیهاتنی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک پەیامێکی ئاشتیی هەمیشەیی، پاشان ژنان گۆرانی «لە تۆ پیرۆز بێ» دەگوتەوە. مەراسیمەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.