بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووریی کورد

کۆن_مەد بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد کە ٢١ ی ئەیلول ئەنجام دەدرێت، شوێن و کاتی دەرچوونی پاسەکانی ئاشکرا کرد.

کۆن_مەد بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو گوتی: "بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە لە ٣٢ هەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کەلتووری کورد نزیک دەبینەوە کە ٢١ ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە فرانکفۆرت ئەنجام دەدرێت".

ئاماژە بەوە کراوە دژی سیاسەتەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک پەیامی بەهێز دەدرێت، فیستیڤاڵەکە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی هێرشی ڕژێمی ئەردۆگان بۆ سەر کەلتوور و مۆسیقا و هەڵپەڕکێی کوردی، دەڵێت: "ڕژێمی ئەردۆگان بۆ تەواوکردنی قڕکردنی کورد، تەنها بە درۆن و فڕۆکە و سوتاندنی دارستان و زیندانیکردن و هێرشی داگیرکاری ناوەستێت، بەڵکو هێرش دەکاتە سەر بەها نەتەوەییەکان و زمان و مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و ناسنامەمان کە هەزاران ساڵە دەیپارێزین".

هەروەها کۆن-مەد تیشک دەخاتەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی تورک ٤٢ مانگە یاسا نێونەتەوەیی و ناوخۆییەکان پێشێل دەکات.

هەروەها ئاماژە کراوە بە هێرشە داگیرکارییەکان و دەڵێت: "بێجگە لە بەرنامەی بەرفراوانی کەلتووری بۆ تەمەنی ٧ تا ٧٠ ساڵان، سیاسەتمەدارانی وڵاتانی جیاواز و کوردستانیش بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن و دژی سیاسەتەکانی قڕکردن و داگیرکاری و گۆشەگیری و ئەشکەنجە پەیامی خۆیان دەدەن. لە فێستیڤاڵەکەدا خێمە بۆ منداڵان دادەنرێت و بەرنامەیەکی تایبەت بۆ منداڵان دەبێت. هەروەها لە خێمەی تایبەتدا مۆدێلی گوندی کوردی و تەلارسازی کوردی نمایش دەکرێن".

پاسی تایبەت بە گواستنەوەی بەشداربووان بۆ فیستیڤاڵەکە دابینکراوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا شوێنی وەستان و دەرچوونی پاسەکان لە شارە جیاوازەکان ئاشکرا کراوە.