کۆمسیۆنه‌کانی باشوری کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کورد له ئه‌وروپا (که‌جه‌ده‌که - ئه‌وروپا) لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "له ۱۷‌ی ئۆکتۆبه ۲۰۲۰ه‌وه ده‌ستیانکردووه به هه‌نگاوی کرداری بۆ بزواندنی که‌یسی شێروان شێروانی و زیندانییه سیاسیه‌کانی ناو گرتوخانه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)".
راشیگەیاند، "ئەو هەنگاوە بۆ تیشکخستنه سه‌ر ئه‌و حوکمڕانییه سه‌رکوتکه‌ر و پۆلیسییه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، چالاکوانان و که‌سایه‌تیه خاوه‌ن هه‌ڵوێست و وڵاتپارێزان له هه‌ر دوو ده‌ڤه‌ری بادینان و هه‌ولێرە".
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "لەو چوارچێوەیەدا ده‌ستیان کردووه به سه‌ردانکردنی سه‌رجه‌م ناوه‌ند و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تی، نێوده‌وڵه‌تی، مه‌ده‌نی، پارت و کۆنسوڵخانه و ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تاوەکو ئاگاداری دۆخی سەرکوتکاری و پێشێلکارییەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی ببن".
لە بەشێکی تری راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش یاداشتنامه و دۆسیه‌ی تایبه‌ت به ناڕه‌زایه‌تیه ناوخۆییه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گه‌لی کورد له باشوری کوردستان و چالاکوانان، به‌تایبه‌ت که‌یسی ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، که له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکاری حکومه‌تی هه‌رێم ڕووبه‌رووی ڕاوه‌دوونان و ئه‌شکه‌نجه و ته‌نانه‌ت تیرۆرکردنیش ده‌بنه‌وه".
باسی ئەوەشیانکردووە، "هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، جارێکی‌تر داواکاری له هه‌موو کوردانی تاراوگه و دۆست و هاوڕێ ئینته‌رناسیۆناله‌کان ده‌کەین، له هه‌موو چین و توێژ و ڕه‌گه‌ز و باوه‌ڕی و ڕه‌نگه جیاوازه‌کان، که بچن به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه، بۆ هه‌ماهه‌نگیکردن و بونیادنانی به‌ره‌یه‌کی به‌رفراوانی ڕه‌وه‌ندی کوردی، بۆ فشارخستنه سه‌ر کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و سنووردانان بۆ حکومه‌تی گه‌نده‌ڵی و ترس و تۆقاندن له باشوری کوردستان".
ژ.ت