بانگەوازی کۆمیتەکانی پژاک و کەژار بۆ خاوەنداری لە گیراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کۆمیتەکانی پژاک لە شارەکانی بڕوکسێل، فرانکفۆرت، ئۆسلۆ، کۆپێنهاگێن وئیستۆکهۆلم لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ویڕای ئیدانەکردنی گووشار و پاکتاوی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازی بۆ میتینگ و ڕێپێوانی جەماوەری دەکەن.

کۆمیتەکانی پژاک و کەژار بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێک ویڕای خاوەنداریەتی لە گیراوانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و پاڵپشتی لە گەلی بەلوچ ڕایانگەیاند کە بۆ ئیدانەکردنی سیاسەتی پاکتاوی رژیمی ئێران  لە رۆژی ١٧ی ئادار لە ٥ وڵاتی ئەورووپایی ڕێپێوان و میتینگی جەماوەری ئەنجام دەدەن.

لە ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکی کۆمیتەکان پژاک و کەژاردا هاتووە :

" بە ئامانجی ئیدانەکردنی سەرکووتەکانی رژیمی ئێران ، بۆ پشتیوانی لە دەستگیرکراوەکان کۆمەڵگەی مەدەنی، چالاکانی ژینگەیی و ئازادی زیندانیانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و هەروەها بەئامانجی ئیدانەکردنی سەرکووتی گەلی بەلووچ و پاڵپشتی لە تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی بەلووچ، بانگەوازی خۆمان ئاراستەی تەواوی مرۆڤە دیموکرات و ئازادیخوازەکان ، پارتە سیاسی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی دەکەین کە بۆ ئیدانەکردنی سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێران هەلوێست بگرن و بەشداری جەماوەری بکەن.

 ڕۆژ: چوارشەممە ١٧ی ئازادی ٢٠٢١

شوێن: بەردەم کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی- فرانکفۆرتی ئەلڵمانیا.

Raimundstraße 90, 60320 Frankfurt am Main

لە راگەیەنراوەکەی کۆمیتەی پژاک لە کۆپنهاگن هاتووە:

" سەرکوت و تاوانەکانی ڕژیمی ئێران لە دژی نەتەوەکانی ئێران بەتایبەتی چینەکانی کۆمەڵگە ، ژنان، کرێکاران، کۆڵبەرا، بەردەوامە.

لە جەند مانگی ڕابردوودا مەکینەی سەرکووت، سێدارەو زیندان بە شێوەیەکی دڕندانە لە دژی نەتەوەکانی کورد، بەلووچ و عەرەب کەوتووەتە کار.

لەسێدارەدانی چالاکانی عەرەب و بەلووچ و دەستگیرکردنی زیاتر لە ١٤٠ چالاکی سیاسی، مەدەنی و ژینگەیی کورد کە ١٠ کەسیان ژنە ، نموونەی بەرچاوی دڕندەیی ڕژیمە لەدژی نەتەوە بندەستەکان.

ڕژیم  ناڕەزایەتی گەلی بەلووچی لەهەمبەر کوژرانی ڕۆڵەکانیدا بە تووندترین شێواز سەرکووت کرد و پەلێکی ڕەشی تری بە مێژووی نگریسی خۆی زیادکرد.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک و کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان کەژار لە وڵاتی دانیمارک بە ئامانجی ئیدانەکردنی تاوانەکانی رژیمی ئێران میتینگێکی لە بەردەم سەفارەتخانەی ڕژیمی ئێران ئۆرگانیزە کردووە و داوا لە تەوای مرۆڤە ئازادیخواز و دیموکراتەکان و پارت و لایەنەکان دەکات کە بەشدار لەم چالاکییەدا بکەن.

ڕۆژ: چوارشەممە

 کات: ١٧ ئاداری ٢٠٢١، کاتژمێر ١٥:٠٠ بۆ ١٧:٠٠

شوێن: Engskiftevej 6

2100 Ø"

ولاتپارێزانی دانیشووتی وڵاتانی ئەڵمانیا، سوید، دانیمارک. نەرویج

میهن‌دوستان کورد در کشورهای یاد شده می‌توانند از طریق شماره تلفن‌های زیر با مسئولین کمیته‌ها ارتباط برقرار نمایند:

بەلجیکا- هەڤاڵ سابیر
۳۲۴۶۵۷۱۱۰۰۵+

ئیستۆکهۆلم- هەڤال زاگرۆس
۴۶۷۲۲۸۳۵۱۹۰+

فرانکفۆرت- هەڤال جەهانبەخش
۴۹۱۷۸۷۲۱۷۰۸۷+

ئۆسلۆ- هەڤال شیرزاد
۴۷۹۷۹۷۹۳۹۷+

کۆپنهاگ – هەڤال فریشتە
۴۵۳۱۷۱۱۸۴۸+

ک-ش