باقرخان: لە پێش بونیاتنانی تورکیایەکی دیموکراتیکدا ئیدی بیانوویەکی ڕێگریی نەماوە

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان بە ڕاگەیاندراوێک سڵاوی لە بڕیارەکانی پەکەکە کرد و گوتی: "لە پێش چارەسەرکردنی پرسی کورد، بونیتانانی تورکیایەکی دیموکراتیک ئیدی هیچ بیانوویەکی ڕێگریی نەماوە."

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقر خان لە دوای ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە. 

باقر خان گوتی: "کۆنگرەکە لە تورکیا پیرۆز بێت. بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و بونیاتنانی تورکیایەکی دیموکراتیک هیچ بیانوویەک نەماوە. هیوادارین ئەم پڕۆسەیە بە ئاشتیی تاجدار بکەین."