بە دیمەن

باقرخان: پێداچوونەوە بە ڕابردووی ئەم وڵاتەدا یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی ئاشتی

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە بیرهێنانەوەی پیشەگەرانی کورددا کە ٣١ پێش ئێستا کوژران قسەیکرد و گوتی: "پێداچوونەوە بە ڕابردووی ئەم وڵاتەدا یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی ئاشتی."

لە کردەوەیەکی توندڕەوانە و ڕەگەزپەرستیانەدا ٣١ ساڵ بەر لەئێستا کرێکارانی پیشگەری کورد ساڤاش بوڵدان، عەدنان یڵدرم و حاجی کارای تیرۆر کران، ئەمڕۆ لە ٣١ ساڵەی تیرۆرکردنیاندا لە گۆڕستانی ئاڤجلاری ئەستەنبوڵ یاد کرانەوە. هەریەک لە هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تورنجەر باقرخان، ئەندامی شاندنی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان و بنەماڵەی ئەو کەسانەی کوژراون بەشداری یاد کردنەوەکە بوون.

لە یادکردنەوەکەدا تونجەر باقرخان قسەیکرد و لە قسەکانییدا بە سەرنج خستنەسەر لاپەڕە تاریکەکانی مێژووی تورکیا دەستی بە قسەکانی کرد و گوتی: "ئەم وڵاتە پەرەی زۆر تاریکی مێژوویی هەیە، پێویستە ئەو ڕابردووە سپی بکرێتەوە و هیچی دیکە کاریگەری لە ئایندەی ئەم وڵاتە نەکات. بکوژان دیارن، کەسانێکییان کوشت کە خاوەندارییان لە مافەکانی خۆیان دەکرد. لەم وڵاتەدا هەزارانی وەک ساڤاش بوڵدان، عەدنان یڵدرم و حاجی کارای بەشێوەی شاراوە کوژراون. لە کەسێتی ئەم سێ هاوڕێیانەماندا هەموو ئەوانەی بەم شێوە کوژراون یاد دەکەینەوە. بێگومان تا وەرگرتنەوەی مافی لێپرسینەوە لە بکوژان لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین."

بکوژان دیارن و پشتگوێمان نەخستوون

باقرخان گوتی: "تاکە تاوانێک ئەم مرۆڤانە هەیانبوو؛ وەک سەرۆک پەروین گوتی: کورد بوون، پیشەگەری کوردبوون، شوناس و زمانی گەلی کوردییان دەپاراست، خاوەندارێتییان لە وانە دەکرد. هەروەها محەمەد ئاگر دانی بەمەداوە ناوە و گوتوویەتی 'لەم وڵاتەدا هەزاران کەسمان کوشت، بە هەزاران ئۆپەراسیۆنمان کرد'. بکووژان کە ئەم مرۆڤانەیان کوشت بە ئازادی دەگەڕێن."

ئاشتی بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردوو دەبێت

لە کۆتایی قسەکانییدا باقرخان ئاماژەی بەوەشدا ئەو تێکۆشانە ٣١ ساڵ لەمەوپێش دەستیپێکرد بەردەوامە و ٣٠ ساڵی دیکەش بەردەوام دەبن لەسەر هەمان شت و گوتی: "تاوەکو بکووژانی ساڤاشانەکان، عەدنانەکان، ئاپێ موساکان، محەمەد سینجارەکان و هەزاران هاوڕێمان دادگای نەکرێن ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت. پێداچوونەوە بە ڕابردووی ئەم وڵاتەدا یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی ئاشتی. ئاشتی پەردەپۆشکردنی ڕابردوو نییە، ئاشتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردووە. بەڵێنمان پێکهێنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکییە."