باوک و کوڕێکی عەفرین لە روباری رەینی ئەڵمانیا خنکان
لە شاری بۆن باوک و کوڕێکی عەفرینی لەنێو روباری رەین خنکان.
لە شاری بۆن باوک و کوڕێکی عەفرینی لەنێو روباری رەین خنکان.
لە ناوچەی بۆرنهایمی شاری بۆنی ئەڵمانیا خانەوادەیەکی خەڵکی عەفرین تووشی کارەساتێکی گەورە بوونەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، خانەوادەی هیمسۆرۆ کە لە ٤ کەس پێک دێت، رۆژی دووشەممە بۆ گەشت سەردانی رووباری رەینیان کردبوو.
هەردوو منداڵی خانەوادەکە کە حەوت و چوار ساڵ بوو، چووبوونە نێو ئاوەکە، بەڵام ئاوەکە لەگەڵ خۆیدا بردینی.
حەمید عەبدۆ باوکی منداڵەکان هەوڵی رزگارکردنی منداڵانی داوە، بەڵام ئەویش مەلەوانی نەزانیوە.
منداڵە ٤ ساڵەکە توانیبووی خۆی رزگار بکات، بەلام باوک و کوڕە حەوت ساڵەکەی نەیانتوانی خۆیان رزگار بکەن.
تیمەکانی فریاکەوتن دوای کاتژمێرێک تەرمی باوک و کوڕەکەیان لە ئاوەکە دەرهێنایەوە. بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو هاوڵاتیانە خەڵکی گوندی قیبارێی عەفرینن.
ف.ق