بایدەمیر: با لە دژی شەڕانگێزەکان بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان
سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر داوای لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد، کە هەمووان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و با لە دژی ستەم و زۆرداری دەنگ بدەن.
سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر داوای لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد، کە هەمووان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و با لە دژی ستەم و زۆرداری دەنگ بدەن.
خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا لە دەرەوەی وڵات دەستیپێکردوە. سیاسەتمەداری کورد عوسمان بایدەمیر، کە پێش هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار بەشدارییەکی بەهێزی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە بەریتانیا و ئەوروپادا کرد، بۆ خولی دووەمیش داوای لە دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات کرد بەشداری بکەن و دەنگ لە دژی زوڵم و ستەم بدەن.
بانگەوازەکەی بایدەمیر:
"سەرەتا سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم، کە دەنگیان بە ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی دا. ئێمە هەموومان شایەتی ئەوەمان دا، کە هەڵبژاردنێکمان لە بارودۆخێکی نایەکساندا تێپەڕاند. بەداخەوە ئێستا پەرلەمان لە دەستی ئەو شەڕانگێزانەدایە، کە دەیانەوێت فاشیزم گەورەتر و بەهێزتر بکەن.
بەڵام هێشتا تەواو نەبووە. مۆر و کاریگەری لە دەستی ئێوەدایە. هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ٢٨ ی ئایاردا دووبارە دەکرێتەوە. ئێوە دەتوانن جاریکیتر بڕۆنەوە سەر سندوقەکان و لێپرسینەوە بکەن. ئێوە دەتوانن ڕێگری لە بە دامەزراوەیکردنی فاشیزمی ڕەها بکەن. ئێستا پەرلەمان لە دەستی هاوپەیمانیی جمهوردایە.
دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ ی مانگی ئایار دا مافی دەنگدانیان هەیە. بانگەوازی ئێمە ئەوەیە، کە نابێت هەرگیز فاشیزم بە دامەزراوەیی بکرێت، ئیمە دەتوانین لە یاسادانان و بەڕێوەبەریی خاوەن عەقڵیەتی جیاوازی سیاسیی دا هەناسە بدەین. ئێمە لەم قۆناغ و پرۆسەیەدا، داوا لە هەموو ئەو ناسراوان و دۆستانەمان دەکەین، کە نەچووبوون بۆ دەنگدان، بڕۆن بەشداری لە دەنگداندا بکەن. ئێمە نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت، کە ئەم هەڵبژاردنانە بۆ ڕێگەگرتن لە فاشیزم و لێپرسینەوە لە فاشیزم ئەنجام دەدرێت".
ژ.ت