به موشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای تورك له به‌عشیقه
راگه‌یه‌نرا كه به سێ موشه‌كی كاتیوشا هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گای سه‌ربازی تورك له شارۆچكه‌ی زیلكانی به‌عشیقه له ناوچه‌ی موسڵی عێراق.
راگه‌یه‌نرا كه به سێ موشه‌كی كاتیوشا هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گای سه‌ربازی تورك له شارۆچكه‌ی زیلكانی به‌عشیقه له ناوچه‌ی موسڵی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنیوز سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به موشه‌كی كاتیوشا هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گای سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی تورك له شارۆچكه‌ی زیلكانی به‌عشیقه.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه هیچ زانیارییه‌ك به‌ده‌ستنه‌خراوه، تائه‌م ساته له‌لایه‌ن عێراقییه‌كان و توركه‌كانه‌وه له‌و باره‌وه هیچ لێدوان و راگه‌یه‌نراوێك نه‌دراوه.
هـ . ب