به‌شتاش: پرسی كورد به‌ بێ عه‌بدوڵا ئۆجالان چاره‌سه‌رناكرێت

سه‌رۆكی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ مه‌راڵ دانش به‌شتاش له‌ دیداره‌كان له‌ باره‌ی زه‌وتكردنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی سالیحه‌ ئایده‌نیزی ده‌به‌په‌یی قسه‌ی كرد و وتی، "چاره‌سه‌ری پرسی كورد به‌ بێ عه‌بدوڵا ئۆجالان نابێت".

دیداره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمسیۆنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی و دادی په‌رله‌مانی پێكهێنراو له‌ باره‌ی سه‌نده‌وه‌ی مافی پارێزبه‌ندی له‌ هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی هه‌رێمه‌ دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په‌) به‌رده‌وامه‌. سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه‌ یوسف بایه‌زیتلی، په‌یوه‌ست به‌ راپۆرتی كۆمیسیۆنی ئاماده‌كاری و یادداشته‌كان زانیاریدا.

په‌رله‌مانتاری ئیی پارتی ئایهان ئه‌ه‌ل له‌ دیداره‌كه‌دا قسه‌ی كرد و وتی، "تاوانێكی به‌م جۆره‌ نابێته‌ پاساوی هه‌ڵگرتنی مافی پارێزبه‌ندی".

‌هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی كوده‌تایه‌‌

سه‌ركی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ مه‌رال دانش به‌شتاش باسی له‌وه‌كرد، كه‌ له‌ ناو رای گشتییدا پڕۆپاگه‌نده‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ساڵیحه‌ ئایده‌نیزی ده‌به‌په‌یی و به‌م جۆره‌ وتی، "سه‌رۆكی گشتیی ئاكه‌په‌ ئه‌ردۆغان، فه‌رمانی كرد. كۆمسیۆن ده‌ستبه‌جێ كۆبووه‌وه‌، كۆمسیۆنی ژێرین دروستكرا. كوده‌تا به‌رده‌وام له‌ رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه‌ ناكرێت. په‌رله‌مان ده‌بێت نێوه‌ندگیری ئه‌و كوده‌تایه‌".

مه‌هه‌په‌یی و ئاكه‌په‌ییه‌كان هه‌وڵیاندا قسه‌كانی به‌شتاش بپچڕێنن

مه‌راڵ دانش به‌شتاش باسی له‌وه‌كرد كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان قسه‌ نه‌كات گۆشه‌گیر ده‌كرێت و باسی له‌وه‌شكرد كه‌ گۆشه‌گیری هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه‌. هه‌ڕه‌مه‌كییه‌. به‌ بێ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پرسی كورد چاره‌سه‌ر ناكرێت. ده‌بێت به‌ بێ توندوتیژی كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت. له‌ هه‌موو شوێنێكی جیهان به‌م جۆره‌یه‌".

‘ئێمه‌ له‌ دژی گۆشه‌گیرین‘

دانش به‌شتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ رێپێوانی گه‌ملیك له‌ دژی گۆشه‌گیرییه‌ و به‌م جۆره‌ قسه‌ی كرد، " رێپێوانه‌كه‌ له‌ دژی رێگریی له‌ دیداره‌كان بووه‌ و بۆ ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ سه‌رله‌نوێ باسی ئاشتی بكرێت. ئێوه‌ ته‌نیا بۆ ئامانجه‌ سیاسیه‌كانتان گۆشه‌گیری پێكده‌هێنن. ناتانه‌وێت به‌رگری ئۆجالان له‌ ئاشتی ببیسترێت. تۆ ده‌ڵێیت شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌. شه‌ڕ له‌ باكوری رۆژهه‌لاتی سوریا، شه‌ڕ له‌ كوردستانی فیدراڵ ئێمه‌ دژی ئه‌وه‌ین. ئێمه‌ دژی گۆشه‌گیرین. گۆشه‌گیری ئه‌شكه‌نجه‌یه‌، ئه‌شكه‌نجه‌ تاوانه‌ دژی مرۆڤایه‌تی. ئێمه‌ له‌ رووی یاسایی و سیاسیه‌وه‌ له‌ دژی ئه‌وه‌ین. له‌م وڵاته‌ سێ ملیۆن كه‌س داواكارییان بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان نارد. هێنرایه‌ په‌رله‌مان. ده‌یانگوت 'وه‌ك ئیراده‌ی خۆم قبوڵی ده‌كه‌م'. بۆچی ئێوه‌ ئه‌و كاته‌ دژایه‌تیتان نه‌كرد. كاتێك له‌سه‌ر دانوستان بوون بۆچی دژایه‌تیتان نه‌كرد؟ ئێمه‌ ئه‌وه‌ قبوڵ ناكه‌ین".

'ئێمه‌ گۆشت و نینۆك نین! '

به‌شتاش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌وان گۆشت و نینۆك نین، به‌ڵام داكۆكی له‌ یه‌كسانی ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ رووبه‌ڕووی توندوتیژی هه‌موجۆر ده‌بنه‌وه‌، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیچ قسه‌یه‌كی له‌ باره‌ی ئه‌و توندوتیژیه‌وه‌ نه‌كردووه‌ به‌ڵام له‌به‌ر مسته‌كۆڵه‌یه‌ك داوای هه‌ڵگرتنی مافی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتار ده‌كات.

دوای قسه‌كان بۆ ماوه‌ی ٤٠ خوله‌ك ناوبڕ راگه‌یه‌نرا.

هـ . ب