بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٣ کەس برینداربوون

لە دەنیزلی لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ ٦ کەس ژیانیان لەدەستدا و ٤٣ کەسیش برینداربوون.

کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی دەرەچیفتلیکی هۆنازای دەنیزلی بارهەڵگرێک و پاسێکی نەفەرهەڵگر پێکیاندا کێشا. سەرنشینانی پاسەکە بە مەبەستی بەشداری کردن لە ئاهەنگێک کەوتبوونە رێگە.

بەگوێرەی راپۆرتە سەرەتاییەکان شەش کە سلە سرنشینانی پاسەکە گیانیان لە دەستداوە و شۆفێری بارهەڵگرەکە و ٤٢ سەرنشینی  پاسەکە برینداربوون. لێکۆڵینەوە لە بارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.

هـ . ب