بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەورۆز، لە کارەکەی دوورخرایەوە
لە ئەستەنبوڵ هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی (م . ک) بە هۆی ئەوەی وێنەی نەورۆزی بڵاوکردووەتەوە، لەلایەن نەخۆشخانەی باشاکشەهیر چام شکورەوە لە کارەکەی دوور خرایەوە.
لە ئەستەنبوڵ هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی (م . ک) بە هۆی ئەوەی وێنەی نەورۆزی بڵاوکردووەتەوە، لەلایەن نەخۆشخانەی باشاکشەهیر چام شکورەوە لە کارەکەی دوور خرایەوە.
(م.ک) کە ماوەی ساڵێک بوو لە نەخۆشخانەکە لە بەشی خزمەتگوزاری خواردن وەک یاریدەدەری شێفی خواردن کاری دەکرد، لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢دا وێنەی نەورۆزی بڵاوکردەوە و دواتر رووبەرووی لێپرسینەوە هات و لە کارەکەی دوورخرایەوە.
(م.ک) ئەو وێنەیەی کە ئەمساڵ بڵاویکردووەتەوە، وێنەی ساڵی رابردووە و لە نوسینەکانیشیدا ئاماژەی بەوەداوە. ٢٠ی ئازار (م.ک) بەهۆی نەخۆشیەوە نەچووتە سەر کار و چارەسەری پزیشکیشی وەرگرتووە، نەچووەتە ئاهەنگەکانیش، بە تەنها وێنەی نەورۆزی پاری بڵاوکردووەتەوە .
ف.ق