بەهۆی ئەوەی سەردانی قەسەدەی کردووە، رێگە نادرێت پەرلەمانتارێکی دانیمارک سەردانی ئەنقەرە بکات

رێگە نەدرا سۆرین سۆندیرگارد پەرلەمانتاری دانیمارک سەردانی ئەنقەرە بکات کە لە هەمان کاتدا چاودێری رێکخراوی هاوکاری و گەشەپیدانی ئابوری و رێکخراوی هاوکاری و گەشەپیدانی ئابوری دانیمارکە، کە بریار بوو بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان سەردانی تورکیا بکات.

سۆرین سۆندیرگارد پەرلەمانتاری یەکێتی سۆسیالیستی دانیمارک بۆ کەناڵی تی ڤی ٢ی دانیمار قسەی کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی تورک ئەوی بە 'پرۆپاگاندە بۆ رێکخراوی تیرۆریستی' تاوانبار کردووە.

راگەیەندرا کە هۆکاری رێگەنەدان بە سۆرین سۆندیرگار ئەوەیە کە کاتی خۆی سەردانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) کردووە. سۆندیرگار وتی، " راستە من سەردانی قەسەدەم کردووە کە لەدژی داعش شەڕ دەکات و بە سەردانەکەش سەربەرزم."

ئەو پەرلەمانتارەی دانیمارک راشیگەیاند کە بە شێوەی فەرمی سکاڵای لەدژی ئەنقەرە تۆمار کردووە و وتی، " وڵاتێک ناتوانێت بە دڵی خۆی پەرلەمانتارە چاودێرەکان هەڵبژێرێت. ئەم دۆخە هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەخاتە نێو گۆمانەوە. ئەمە پیشانی دەدات کە لە ئیستاوە دەیانەوێت هەڵبژاردن کۆنتڕۆڵ بکەن."

ف.ق