داواکاری گشتیی کۆماری لە ئامەد لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا لە دژی کوردان لە یەک کاتدا لە ٢١ شاردا ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکاریی بەڕێوەبرد.
بەلانیکەمەوە لەو ئۆپەراسیۆنە پاکتاوکارییەدا ١٢٦ کەس دەستگیرکراون، کە ڕۆژنامەنووسان، سیاسەتمەداران، مافناسان، سەندیکاکاران، هونەرمەندان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنییان تیادایە.
لە دۆسیەی دەستگرکردنەکەدا ڕێگریکردن لە بە دواداچون لە دۆسیەکە دەکرێت و سەرباری ئەوەی ٢٤ کاتژمێر بەسەر دەستگیرکردنەکاندا تێپەڕیوە و پارێزەران دەتوانن چاویان بە موەکیلەکانیان بکەوێت، بەڵام بە پاساوی بڕیاری 'نهێنی' لەسەر دۆسیەکان، ڕێگا نادرێت چاوپێکەوتن لەگەڵ دەستگیرکراوەکان ئەنجام بدرێت.
کەسە دەستگیرکراوەکان لەو ئۆپەراسیۆنە پاکتاوکارییەدا لە شارە جیاجیاکاندا ڕاگیراون.
ژ.ت