بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکار نوێ پێشکەش کرا

پارێزەران جارێکی دیکە بە مەبەستی دیداری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی ٣٧ مانگە ناتوانن هیچ زانیارییەکی لەبارەوە وەربگرن، داواکاری نوێیان پێشەکەش کرد.

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رازیە ئۆزتورک، رەزان سارجا، فایەق ئۆزگور ئەرۆل و مەزڵوم دینچ ۆ ئەوەی بتوانن موەکیلە گۆشەگیرکراوەکانیان لە ئیمراڵی عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش ببینن، سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد.

لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە هیچ زانیارییەک لە بارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەردەست نیە. پەیوەندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە تەواوی بە جیهانی دەرەوە دابڕێنراوە. داواکاری بۆ چاوپێکەوتن بە بێ وەڵام دەهێڵرێتەوە و هەندێک جار دوای چەند مانگێک بە پارێزەران ڕادەگەیەنرێت، بە پاساوی سزای دیسپلین چاوپێکەتن ئەنجام نادرێت.