بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری نوێ پێشکەش کرا

پارێزەرانی نوسینەگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٣٦ مانگە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ئەو، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. سەرلێدانە نوێکە لە لایەن پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رازیە ئۆزتورک، عەمران ئەمەکچی، ئیبراهیم بیلمەز و جەنگیز یورەکلییەوە ئەنجامدرا. پارێزەران بۆ موەکیلانی دیکەیان عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش هەمان داواکارییان بەرزکردەوە.

سەرلەێدان و داواکاری بنەماڵە و پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد و سێ زیندانی دیکە لە ئیمراڵی بە پاساوی 'سزای دیسپلین' رێگرییان لێدەکرێت. سەرباری داواکارییەکانیش ژمارە و ناوەرۆکی دۆسیەکانی سزای دیسپلین بۆ پارێزەران ئاشکرا ناکرێت.

هـ . ب