بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش کرا
بنەماڵەکانی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.
بنەماڵەکانی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.
رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان نزیکەی سێ ساڵە بە توندی گۆشەگیر کراوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی بەردەست نییە، محەمەد ئۆجالان برای ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
ھاوکات بەهمان داواکاریی عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ بەدواوە هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.
ھەروەھا لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا، تەنها ٥ جار پارێزەران توانیویانە دیدار لەگەڵ ڕێبهری گهلی كورد ئەنجام بدەن، دوایین دیداریش لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ ئەنجام دراوە و ٤ ساڵ بەسەر ئەو دوا دیدارەدا تێپەڕیووە.