بنه‌ماڵه‌كان به‌ مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان به‌رزكرده‌وه‌

بنه‌ماڵه‌ و بریكاری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ بورسا و به‌ڕێوه‌به‌راه‌یتی زیندانی ئیمراڵییان كرد.

ماوه‌ی ١٨ مانگه‌ هیچ هه‌واڵێكی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیكه‌ی ئیمراڵی نازانرێت.

محه‌مه‌د ئۆجالان برای عه‌بدوڵا ئۆجالان و بریكاره‌كه‌ی ئه‌و مه‌زڵوم دینچ هه‌روه‌ها كه‌سوكاری زیندانیانی تری ئیمراڵی عه‌لی كۆنار برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یه‌ڵدر و مه‌لیحه‌ چه‌تین خوشكی وه‌یسی ئاكتاش به‌مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسایان كرد.

بنه‌ماڵه‌كان له‌ هه‌مان كاتدا له‌ رێگه‌ی داواكاری گشتیی كۆماریی بورساوه‌ داواكارییه‌كه‌یان پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی كرد.

هـ . ب