بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد.
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد.
نزیکەی ٣٥ مانگە بە هیچ جۆرێک زانیاری لە بارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە. محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاڕێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش کە ئەوانیش لە زیندانی ئیمراڵی زیندانی کراون، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.
پەیوەندی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دەرەوە بە تەواوەتی پچڕاوە. وەڵامی داواکارییەکان بۆ دیدار نادرێنەوە، هەندێک جار دوای چەند مانگێک سزای دیسپلین وەک پاساوی رێگری لە دیدارەکان بە پارێزەران رادەگەیەندرێت.
بە گوێرەی دوایین راپۆرتی نوسینگەی یاسایی سەدە کە ١٧ی کانونی دووەم بڵاوکرایەوە:
-لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ەوە تەنیا لە نێوان ئایار- ئابی ٢٠١٩دا پێنج جار دیداری پارێزەران ئەنجامدراوە، دوایین دیدار لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا بووە.
-لە ساڵی ٢٠١٤ەوە پێنج جار دیداری بنەماڵەکان ئەنجامدراوە.
-دوایین دیداری لەگەڵ براکەی لە ٣ی ئابی ٢٠٢٠دابوو.
-لە یەکەم رۆژەوە (١٥ی شوباتی ١٩٩٩) تا ئێستا دوو جار (٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ و ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١) بە تەلەفون رێگە دراوە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجام بدات.
-دوایین پەیوەندی تەلەفونی لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١دا پاش ماوەیەکی کەم پچڕێندرا و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە بەردەست نییە.