بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانی دیکەی ئیمراڵی بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماریی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانی دیکەی ئیمراڵی بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماریی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، برای عومەر خەیری کۆنا عەلی کۆنار، برای حامیلی یەڵدرم پۆڵات یەڵدرم و خوشکی وەیسی ئاکتاش مەلیحە چەتین بە داواکاری دیدار سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسایان کرد.
بنەماڵەکان لە رێبەی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا داواکارییەکەیان پێشەکەس بە بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ بەدواوە بە هیچ جۆرێک زانیاری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە و هیچ هەواڵێکی نازانرێت.
هـ . ب