بنەماڵەی زیندانیان داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد
بنەماڵەی زیندانیان لە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لە ئامەد و مێردین، ناڕەزایەتیان دژی گۆشەگیری ئیمراڵی دەربڕی و داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
بنەماڵەی زیندانیان لە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لە ئامەد و مێردین، ناڕەزایەتیان دژی گۆشەگیری ئیمراڵی دەربڕی و داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" کە دوو هەفتە جارێک بە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی بنەماڵەی زیندانیان و کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای-دەر)ی ئامەد ئەنجام دەدرێت، ئەم هەفتەیەش بە بەشداری پارت و ڕێکخراو و هاوڵاتیان بەردەوام بوو.
بنەماڵەی زیندانی، نازیمە بۆلتان داوای کرد دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت.
یەک لە بنەماڵەی زیندانیان، ڕابیعە ئاتاش گوتی: "ئەگەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت، گۆشەگیری سەر ڕۆڵەکانیشمان هەڵدەگیرێت".
مێردین
بنەماڵەی زیندانیان و دایکانی ئاشتی لە مێردین دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی مێردین، نەجلا ئاجبوجا گوتی: "هەتا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت، ئێمەش ناوەستین و سەر نەوی ناکەین. گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵدەگرین. هەڵگرتنی گۆشەگیری دەبێتە ڕێگەچارە بۆ چارەسەر پرسی کورد".
پەرلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانهان ڕایگەیاند گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گۆشەگیرییە بۆ سەر گەل و کۆمەڵگە، ئاماژەی بەوە کرد ئێستە لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین شەڕ هەیە، تاکە کەس لە تورکیا و کوردستان داوای ئاشتی دەکات ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، گوتی: "ئەگەر دەتانەوێت، پرسی کورد چارەسەر بکەن، موخاتەب، بەڕێز ئۆجالانە. فیکری ئەو نە تەنها بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین، بۆ هەموو جیهان گرنگە. بۆیە دەبێت بێ دواکەوتن گۆشەگیری کۆتایی پێ بهێنن و ڕێگە لەم شەڕە بگرن. با دەنگی ئاشتی و دیموکراسی بەرز بێت".