د. جەلال زەناتی مامۆستای زانکۆی میسر جەخت لەسەر شکسستی ئەردۆغان و ئیخوان موسلیمین دەکاتەوە لەبارەی زیندووکردنەوەی فەرمانڕەوایەتی عوسمانی تورکی، هەروەها ئاماژە بە قەبارەی زیانەکانی ناوخۆی تورکیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوە دەکات، داواش لە عەرەب و کورد دەکات بەشداری بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تورکیا بکەن لە ناوچەکەدا.
ئەکادیمیستی میسری و مامۆستای زانکۆ د. جەلال زەناتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەڵێت، تورکیا بووەتە زیندانێکی گەورە بۆ هاوڵاتیانی خۆی بە تایبەت دوای ئەوەی سنوورەکانی کردە کامپ بۆ داڵدەدانی تیرۆریستانی هەموو جیهان کە خزمەت بە خەونی درۆینە و یەک لە دوای یەکی ئەردۆغان دەکەن، دەشڵێت: لەنێوان تەماحی ئەم خەلافەتەدا، کە هیچ ئاین و مێژوویەکی نییە، تورکیا وەک زیندانێک دەمێنێتەوە بۆ هاوڵاتیانی کە بەیعەت بە ئەردۆغان نادەن.
درێژەی چاوپێکەوتنەکە:
ئەگەر سەیری ناوخۆی تورکیا بکەین ژمارەکان درۆ ناکەن، سێ ملیۆن هاوڵاتی لە تورکیا کارەکانیان لەدەستداوە و داهاتی تاکەکەسیش بۆ نزیکەی ٨٠٪ دابەزیوە، ئەوەش شکستی حکومەت بووە لە پاڵپشتیکردنی هاوڵاتییەکانی لە ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، بەجۆرێک نرخی کاڵا و سوتەمەنی بەرزبووەتەوە و هەڵئاوسان و قەرزی دەرەکی زیادیکردووە، هەموو ئەمانە بەهۆی وەهمی سنووری ئەو پەیماننامە داراییەی کە ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا داوای دەکات.
ئەردۆغان گەورەترین هەڵمەتی پاکتاوی سیاسی دژی هەموو ئەوانە بەرپا دەکات کە دژایەتی دەکەن، سەرکەوتوو بووە لە شکست پێهێنانی نەیارەکانی بە هەڵبژاردن و بە هێزی سەربازیی، بەڵام هەمووان ئەوە دەبینن کە ئەم پرۆژەیەی ئەردۆغان بێ هیچ دوودڵییەک درێژەی پێ نادات و پێش ساڵی ٢٠٢٣ ئەردۆغان و ئیخوانیش دەکەونە زبڵدانی مێژوەوە.
لە چوارچێوەی بەرەی دەرەوەشدا، ئەردۆغان بەردەوامە لە سوود وەرگرتن لە ناتۆ و بوونی ٢٦ بنکەی سەربازیی لە خاکی خۆیدا بۆ بەدیهێنانی تەماحی عوسمانی.
کاتێک پەیوەندییەکانی نێوان هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئەوە چوو، کە لە دژی ئەردۆغان وەستابێت بە بڕینی سنووری نێوان میسر و قوبرس و ئیسرائیل و لوبنان و فەلەستین، ئیتر ئەردۆغان زانی کە کۆتاییەکەی نزیک بووەتەوە لە تەواوبووندایە بەتایبەت کاتێک زیانەکان لەسەر ئابووریەکەی زیادیان کرد و دەوڵەتان بایکۆتی بەرهەمی تورکیایان ڕاگەیاند، ئەم سوڵتانە جارێکی دیکە پەنای بردە بەر پرۆسەی بازرگانیکردن بە ئایینەوە لەو شتانەی لە فەڕەنسا ڕوویاندا، بە سوود وەرگرتن لە قسەکانی ماکرۆن لە دژی ئیسلامی ڕادیکاڵ.
سیاسەتی کوێرانەی ئەردۆغان هۆکاری تێکچوونی ئابووریی تورکیایە، هەرچەندە هەموو کەس دەزانێت لە ناوخۆی تورکیا، ئیداری، دارایی، ئەخلاقی، سیاسی و هەموو ئاستەکان چی ڕوودەدات، بەڵام دەبینین ئەردۆغان هەموو شوێنێکی ئیستغلال کردووە بۆ کاریگەری و بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاریاندەهێنێت.
هەربۆیە لەم قەیرانەی فەڕەنسادا ویستی وەک پاڵەوان دەرکەوێت، بۆ ئەوەی وەهمی خۆی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا بەدەست بهێنێت، بەڵام دەستکەوتی سنووری عوسمانی بە بوونی میسر و سەرکردایەتییە سیاسییە ژیرانەکەی و هەروەها گەلی کورد و هەموو گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە نەخشەیان بۆ مۆدێلێکی مێژوویی بۆ لەناوبردنی خەونی خەلافەتەکەی خۆی “داعش” دانا، بەدی نایەت.
ز.ش