بەرگی یەکەمی مانیفێستۆی شارستانییەتی دیموکراتیک بە سویدی بڵاوکرایەوە
بەرگی یەکەمی 'مانیفێستۆی شارستانییەتی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ بە ناونیشانی 'ڕیشەکانی شارستانیەت' بە زمانی سویدی چاپ و بڵاوکرایەوە.
بەرگی یەکەمی 'مانیفێستۆی شارستانییەتی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ بە ناونیشانی 'ڕیشەکانی شارستانیەت' بە زمانی سویدی چاپ و بڵاوکرایەوە.
کتێبەکە لەلایەن کۆمیتەی ڕۆژئاوا (Rojavakommittéerna) وەرگێڕانی بۆ کراوە، بە هاوکاری (Federativ Förlag Heval Förlag) و چاپخانەی مەیمان چاپکراوە.
کۆمیتەی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند لە ١٢-١٤ ی نیسان لە شارەکانی مالمۆ و گۆتەبێرگ و ستۆکهۆڵم، ناساندن بۆ کتێبەکە دەکرێت. ئامادەکارانی پرۆژەکە ڕایانگەیاند، فیکری دادپەروەری کۆمەڵایەتی و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، لەنێو ئەم هەلومەرجە سیاسییەدا کە بەردەوام دەگۆڕێت، دەتوانێت چوارچێوەیەکی ژیان پێشکەش بکات.
لە ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی ڕۆژئاوادا دەربارەی بڵاوکردنەوەی کتێبەکە گوتراوە: "وەرگێڕانی ڕیشەکانی شارستانییەت تەنها کارێکی ئەدەبی نیە، هاوکات بۆ بانگەوازێکی چالاکییە بۆ ئەو کەس و هێزانەی دەیانەوێت ڕیشەی قەیرانەکانی ئێستە تێبگەن و کۆمەڵگەیەکی یەکسان بنیات بنێن. کۆمەڵگەی سوید بە کێشەی چارەنووسسازی وەک گۆڕانی کەشوهەوا و گرژیی سەربازی و نایەکسانی کۆمەڵایەتییدا تێدەپەڕێت، فیکری ئۆجالان لەبەرامبەر ئەم کێشانەدا دەتوانێت، مۆدێلێکی دیموکراتیکی ئەڵتەرناتیڤ بخاتەڕوو".