بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی مانگرتوو لە خواردن ٩٦ ڕۆژە بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی کوردستان وتورکیا لە دژی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە ٢٧ی تەشرینی دووهەم دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٩٦ هەمینی خۆیدا بەردەوامە.

گیراوانی سیاسی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ٢٠٢٠وە لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢١ساڵە لە دوورگەی ئیمرالی بەندکراوە و هەروەها لە دژی پێشێلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. چالاکییەکە بە دەستەی ٢٠هەم  بەردەوامە و لە ڕۆژی ٩٦هەمی خۆیدایە.

مەخموور

لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور، ژنان لە ڕۆژی ١٨ی کانوونی ٢٠٢٠ وە  لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخواردن کردووە. چالاکییەکە کە لە ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیداندا بەڕێوە دەجێت و ٧٥ ڕۆژە بەردەوامە.

یونان

لە کەبپی پەنابەرانی لاڤیریۆ لە وڵاتی یونان بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە چالاکی گیراوانی سیاسی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخواردن داوە. ئەم چالاکییە ٥٨ ڕۆژە  بەردەوامە. تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا و ناوەندی جاندی کوردستان پێشەنگایەتی ئەم چالاکیە دەکەن.

ک-ش