بەشداربووانی گەشتی ئازادی لە هایدێلبێرگ مەراسیمێکیان بۆ یادکردنەوەی شەهیدان سازکرد
ئەو گنجانەی لە چوارچێوەی "گەشتی ئازادی'دا لە مانهایمەوە بەڕێکەوتوون، گەیشتنە هایدێلبێرگ و لەوێ مەراسیمێکی یادکردنەوەی سازکرد.
ئەو گنجانەی لە چوارچێوەی "گەشتی ئازادی'دا لە مانهایمەوە بەڕێکەوتوون، گەیشتنە هایدێلبێرگ و لەوێ مەراسیمێکی یادکردنەوەی سازکرد.
رۆژی یەکەمی چالاکی "گەشتی ئازادی" دوای برینی ١٥ کیلۆمەتر کۆتایی هات.
بە سەدان گەنج بەشدارییان لە چالاکیەکەدا کرد. لە چالاکیەکەدا کارتپۆستاڵ بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان نێردرا.
لە هایدێلبێرگ مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی شۆڕشی کوردستان سازکرا.
لەمەراسیمەکەدا لەلایەن هاووتەبێژانی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو)ەوە راگەیەندرا، "دەبێت گەنجان لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا تێبکۆشن. ئێمە ژیانی بە بێ رێبەر ئاپۆ قەبوڵ ناکەین. داوا لە گەلی کورد گەنجانی کورد دەکەین کە بەشداری لە رێپێوانی گەورەی ١٧ی شوباتدا بکەن کە لە کۆڵن ئەنجام دەدرێت".
هەر لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان قسەیان کرد و پابەندبوونی خۆیان بە درێژەدان بە تێکۆشان و بەرخودان تا هێنانەدی خەون و ئامانجی شەهیدان دووپاتکردەوە.
هاوکات لە سەر ناوی تێکۆژن راگەیەندراوێک خوێندرایەوە و تیایدا داوا لە گەنجان کرا کە بەشداری کارایان لە خەبات لە پێناو دەستەبەرکردن و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا هەبێت و لەو چوارچێوەدا رۆڵی پێشەنگایەتی بگێرن.
دوای وتارەکان بەڵگەفیلمێک لە سەر ژیان و کەسایەتی رۆناهی و بێریڤان نمایشکرا کە ساڵی ١٩٩٤ لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و قەدەغەکردنی نەورۆز و چالاکییەکانی کورد لە ئەڵمانیا، لە شاری مانهایم ئاگریان لە جەستەیان بەردابوو.
هـ . ب