بۆتان: ئەم هەڵبژاردنە بۆ کوردان قۆناغێکی گرنگە
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لەزگین بۆتان رایگەیاند: "ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دیموکراسی بێتە ئاراوە و ئەم رژێمە دیکتاتۆرە لەناو بچێت".
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لەزگین بۆتان رایگەیاند: "ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دیموکراسی بێتە ئاراوە و ئەم رژێمە دیکتاتۆرە لەناو بچێت".
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لەزگین بۆتان سەبارەت بە قۆناغی هەڵبژاردن قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات (ANF) کرد.
بۆتان باسی لەوەکرد کە تورکیا لە سەر رێیەکی مێژووییە و بەرەو هەڵبژاردن دەچێت و وتی: "بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ تورکیا و بەتایبەتی بۆ کوردان ئەم هەڵبژاردنە یەکجار گرنگە. تورکیا لە رووی ئابووریشەوە گیرۆدەی کێشەی قووڵە. ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا دیکتاتۆری و لایەنگرانی شەڕ سەربکەون دەرگا بە ڕووی کارەساتی گەورەدا دەکرێتەوە. هەربۆیە ئەم هەڵبژاردنەبۆ کوردان، بۆ گەلی تورک و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش زۆر گرنگە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دیموکراسی بێتەئاراوە و ئەم رژێمە دیکتاتۆرە لەناو بچێت".
بۆتان باسی لە پەیمانی لۆزان کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی مێژووییە. بۆتان رایگەیاند کە بۆ پارێزگاری لە هەبوون، ناسنامە و زمانی کوردی، دەبێت ئەو سیاسەتمەدارانەی لەسەر ناوی کورد سیاسەت دەکەن، بە شێوەی هاوبەش بکەونە جوڵە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "باکوری کوردستان، پارچەیەکی گەورەی کوردستانە. چاوەڕوانی زۆرن. واتە لەئێستادا دەوڵەتی تورک لە پێگەیەکدایە کە دەتوانێت دەستوەردان لە سێ پارچەکەی دیکەش بکات. پەرەسەندنەکان لە باکوری کوردستان چەندە دەوڵەتی تورک لە رێی دیموکراسیەوە توووشی تەنگەزاری بکات، بەهەمان رێژە هێرش و گوشار لەسەر سێ پارچەکەی دیکە کەم دەکرێنەوە".
لەو رووەوە ورەمان بەرزە. گەلی کورد لەم ساتە بەدووە، دەست لە مافەکانی هەڵناگرێت. بەڵام ئاخۆ ئەوە بەسە؟ نا. ئایا مەترسی هەیە؟ بەڵێ. ئێمە دەمانەوێت لە ١٤ی ئایاردا ببینە هۆکاری ئاشتی، ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەری".
هـ . ب