بەڕێوەبەری هەدەپە ئیلکەر موراد ئایدن زیندانی کرا
ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە پاساوی دانپێدانانی 'شایەتحاڵ' زیندانی کرا.
ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە پاساوی دانپێدانانی 'شایەتحاڵ' زیندانی کرا.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکی داواکاری گشتیی ئامەد بڕیاری زیندانی کردن بۆ ئیلکەر موراد ئایدن دەرچوو.
ئایدن ٢٩ی ئایار بەمەبەستی وەرگرتنی وتە سەردانی دادگای ئیزمیری کردبوو، بەڵام لەوێ دەستبەسەر کرا.
بە پاساوی دانپێدانانی 'شایەتحا:' و بە بیانووی 'ئەندامبوون لە رێکخراو' ئایدن تۆمەتبار کراوە.
ئایدن بە داواکاری زیندانی کردن رەوانەی دادگا کرا و دادگا سزای سوڵحیش بە هەمان بانگەشەوە بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ئایدن دەرکرد.
هـ . ب