بوڵدان: بە ملیۆنان کەس لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی ڕژانە نێو گۆڕەپانەکانی نەورۆز
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەەدەپە رایگەیاند، لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا بە ملیۆنان کەس کۆبونەوە و لەدژی گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وەستانەوە.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەەدەپە رایگەیاند، لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا بە ملیۆنان کەس کۆبونەوە و لەدژی گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وەستانەوە.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆبونەوەی پارتەکەیدا پرسەکانی ڕۆژی هەڵسەنگاند.
بوڵدان رایگەیاند کە نەورۆز بە تایبەتی پیرۆزکرا و وتی، " لە جۆلەمێرگ تاوەکو ئەدرنە، لە ئامەد تاوەکو ئیزمیر، لە جزیر تاوەکو هاتای، لە شڕنەخ تاوەکو بوورسا، لە وان تاوەکو ئایدن، لە مێردین تاوەکو ئەستەنبوڵ، لە هەموو جێگەیەکی تورکیا لە ٧٩ ناوەند بە ملیۆن کەس ڕژانە نێو گۆڕەپانەکان و ئیدارەی خۆیان پیشاندا.
بوڵدان باسی ئەوەی کرد کە ئاهەنگەکانی ەنورۆز بە پێشەنگایەتی گەلی کورد سنورەکانی وڵاتی تێپەڕاند و وتی، " لە فرانکفورت تاوەکو پاریس و لەندەن بە ملیۆنان کەەس لە ئەوروپا میتینگی بێوێنەی نەورۆزیان ئەنجامدا. بە ملیۆنان کەس لەدژی فاشیزم و تاریکی بە جۆش و خڕۆشەوە ڕژانە نێو گۆڕەپانەکانی نەورۆز و وتیان، " ئەگەر زوڵم هەبێت، بەرخۆدانیش هەیە' و متمانە و بوێریەکی گەورەیان پیشاندا. سەرەتا گەنجان و ژنان بە ملیۆنان کەس داوای ئاشتی و ئازادیان کرد و جارێکی دیکە لە گۆڕەپانەکان رایانگەیاند کە ئیرادەیان ناشکێت."
بوڵدان ئەوەی خستەڕوو کە، گەلی کورد و دۆستەکانیان بە ئاگری نەورۆز وڵامێکی مێژووییان بە تاریکی فاشیزمدا و وتی، " هێزە چەپەکان، سۆسیالیست، شۆڕشگێر، دیموکرات، رەنجدەران، ژنان، گەنجان، کرێکاران و کارمەندانی تورکیا لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز پشتگیری گەلان، یەکێتی هێزی دیموکراتیان بەهێزتر کرد و بۆ دیموکراسی، ئاشتی، ئازادی، دادپەروەری ئیرادەیەکی بەهێزی هاوبەشی تێکۆشان و دوارۆژیان پیشاندا. بەرخۆدانی بێوێنە و داواکاری ئازادی گەلی کورد لە گۆڕەپانی نەورۆز بینرا، دەسەڵات نیگەران بوو و هەوڵیدا کە لەە نەورۆزی ئامەد ڕێگری لە گەل بکات، ئەشکەنجەی پشکنینیان لە ژنان و کچان کرد. بەڵام نەیانتوانی ڕێگری لە گەل بکەن کە بچنە گۆڕەپانی نەورۆز. ئامانجیان ئەوەیە کە گۆڕەپانەکانی نەورۆز بەتاڵ بن. بەم شێوەیە خەیاڵیان دەکرد. بەڵام خەیاڵەکانیان تێکچوون. گەل ڕێگریەکانی نەناسی. میدیا سانسۆری دروست کرد و هەوڵیدا بە ملیۆنان مرۆڤ بشارێتەوە. بەڵام نەیانتوانی ئەوە بکەن. دەنگی ئامەد گەیشتە ئەستەنبوڵ، دەنگی سەرحەد گەیشتە ئەگە. دەنگی گەلان ، گەیشتە گەلانی دیکە و لە هەموو جێگەیەک دەنگی دایەوە."
بوڵدان باسی ئەوەی کرد کە بەرخۆدانی بێوێنە وڵامی ڕێگری و فشارەکانی دایەوە و وتی، " جارێکی دیکە لە گۆڕەپانەکان بەڵێنی گەورەکردنی سیاسەتی دیموکراتی، بڕیار و بڕوا و متمانەیاندا. ئێوە پێشەنگی شکۆداری ئەم وڵاتەن. جۆش و خڕۆشی نەورۆز موڵکی ئێوەیە. یەک یەک لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێدەکەن. نەورۆز کە بە دروشمی ' کات کاتی سەرکەوتنە' ئەنجامدرا، بۆ ڕیفراندۆمێک گۆڕا. پەیامی مێژوویی کە بە ملیۆنان کەس دایان، لەلایەن هەموو کەسێکەوە بە تایبەتی لەلایەن ئەنقەرەوە باش تێگەیشن. نەورۆز لەدژی تاریکی کە هەوڵ دەدات وڵات گەمارۆ بدات، بووە مژدەی دوارۆژێکی ڕۆناک. لەدژی ڕەشبینی بووە هیوایەکی گەورە. لەدژی ترس بووە بوێری. بەڵێ، لە نەورۆزدا گەلەکەمان، گەلەکەمان بە سوربون و بڕیارەوە لە ئاشتی و دیموکراسی و ئازادیدا تەئکیدی کردەوە و بە پەیامێکی بەهێزی دا. لەدژی ئەو شەڕانەی کە بوونەتە بەڵای سەری گەلانی جیهان، هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە، هێڵی بەهێز و ئاشتی دەستنیشانکرد."
بوڵدان رایگەیاند، گەلی کورد پیشانیدا کە سیاسەتی دەستبەسەرداگرتن، دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە، کودەتا هیچ کاتێک ناتوانن ڕێگری لە ئیرادەی گەلام بکەن و وتی، " بە ملیۆنان کەس لە دەوری هەدەپە بە بەهێزی کۆبونەوە و ئاشکرایان کرد کە بە گرتن، پیلانگێڕی هیچ کاتێک ناتوانرێت سیاسەتی دیموکراتیک ئاستەنگ بکرێت، ڕێگری لەوە دەکەن. نەورۆز پیشانیدا کە کێشەی کورد بە گۆشەگیری، بە دوژمنایەتی بە رەتکردنەوە و لەناوبردن، چارەسەر نابێت، بە دیالۆگ و دانوستان، بە سیاسەتی ئاشتی دەتوانرێت چارەسەر ببێت. بە ملیۆنان کەس جارێکی دیکە رایانگەیاند کە ئەوان تەئکید لەسەر نامەی چارەسەری ٢٠١٣ دەکەنەوە، لە پشت موتابوقاتی دۆڵمەباخچەی ٢٠١٥ دەبن. لە نەورۆزدا داوایان کرد دەرگاکانی ئیمڕالی بۆ چارەسەری بکرێنەوە. گەلی کورد داوای کرد کە فشاری سەر پەروەردەی زمانی دایک، سیاسەتی تواندنەوە کۆتایی بێت. وتی، ' زمانی دایکم شکۆی منە، ناسنامەی منە، تاوەکو کۆتایی خاوەنداری لە شکۆی خۆم دەکەم'.
ژنان رۆحی ٨ی مارسیان گەیاندە گۆڕەپانی نەورۆز و ئازادی ژنیان جارێکی دیکە بە بەهێزی هێنایە سەر زمان. نیشانیاندا کە وڵات بە ژنان ئازاد دەبێت. نەورۆز پیشانیدا کە دوارۆژی ئازاد و گۆڕانکاری بە ئیرادە و تێکۆشانی گەنجان سەردەکەوێت. نەورۆز بۆ گەلی رەنجدەر و هەژارمان هیوایەکی گەورەیە. ڕیگەی دوارۆژی یەکسان و هاوبەشی کردەوە. پیشانیاندا کە بە تێکۆشانی هاوبەش، بە یەکگرتن، ئاشطی و دیموکراتی و گۆڕانکاری گەورە بەدی دێت."
بوڵدان ئاماژەی بەوەدا کە، گەل پەیامێکی زۆر ڕۆنی بە دەسەڵاتدا و داوای سیاسەتی چارەسەری هەمیشەی کرد و ڕێگەی چارەسەری پیشاندا و وتی، " نەورۆز رایخستە بەرچاو کە سیاسەتی ڕێگەی سێیەمینی هەدەپە بەهێزترین ڕێگەیە کە دوارۆژی هاوبەش و یەکسان بەدی دەهێنێت. ئێمە لەسەر ئەم ڕێگەیە، لەگەڵ گەلەکەمان، هێزە دیموکراتەکان، لایەنگرانی ئاشتی و ژیان پێکەوە، هاوپەیمانی دیموکراسی بەهێز دەکەین و تێدەکۆشین. ئەم ڕێگەیە بێگۆمان سەرمان دەخات. ئەم ڕێگەیە تورکیا بەرەو ئاشتی، دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادی دەبات.
وێنەی نەورۆز وێنەری دوارۆژە. ئەوانەی دەیانەوێت لەسەر دوارۆژی تورکیا قسە بکەن، پێویستە جارێکی دیکە سەیری نەورۆز بکەنەوە. لەبەرئەوەی ئیرادەی دوارۆژی خوڵقاند و گۆڕانکاری گەورەی دروست کرد. تاوەکو ئەم ئیرادەیە لەبەرچاو نەگیرێت، پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە هیچ دوارۆژێکی ڕۆن بەدی نایەت.
بوڵدان جارێکی دیکە، نەورۆزی لە گەلی کورد، گەلان، هاوڕێ و دۆستەکانی هەدەپە پیرۆز کرد و وتی، " ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین کە شان بە شانیان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەین، ڕیگەی سییەمین فراوان دەکەین و بەڵێن سەرکەوتن دەدەین."
ف.ق