کەمال بولبول ئەندامی ئەنجوومەنی دەم پارتی ڕایگەیاند، ڕێپێوانەکە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت.
کەمال بولبول، یەکێکە لە بەشداربووانی 'رێپێوانی مەزنی ئازادی'، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: "رێپێوانی ئازادیمان تا مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت، ڕق و کینە و توندوتیژی بەرامبەر بە گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتەوە بەردەوامی هەیە. ئەوە بە هوی ئینکاری کوردەوەیە .مەسەلە سەرەکییەکە لێرەدا ئیمرالییە، گەلەکەمان بۆ ئاشتی و چارەسەری گۆشەگیر دەکرێت، دەیانەوێت ببنە بەربەست لەبەردەم خواستەکانمان، گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی، گۆشەگیری هێرشکردنە بۆ سەر گەل و قبوڵکراو نییە".
بولبول سەرنجی بۆ ڕوانگە و پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی: "لە مافی گەلی کورد و گروپە باوەڕییەکانەوە تا دەگاتە مافە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان، ئەو کەسەیە کە ئازادی و دادپەروەری و ئاشتی بەدەست دەهێنێت، بەڕێز ئۆجالان لە پڕۆسەی ئاشتی بە پرۆژەی دیموکراسی کە پێشکەشی کرد، دەتوانێت کێشەکان نەک تەنها لە تورکیا بەڵکو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکات، هەر بۆیە گۆشەگیری دەسەپێندرێت، ئێمە گۆشەگیری بە هێرش بۆ سەر مافە مەدەنییەکان، سیاسی و دیموکراسییەکانمان دەزانین، ڕێپێوانی ئازادی بە بیر هێنانەوەی هەموو ئەمانەیە".
لە کۆتایی قسەکانیدا بولبول ئاماژەی بەوەدا کە هەڵوێست و وزەی ئازادی کۆدەکەنەوە بۆ ١٥ی شوبات و ئاماژەی بەوەدا کە بە دڵنیاییەوە ڕێپێوانەکە بە ئازادی کۆتایی دێت.