بیرنمار: پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت

دانیاڵ بیرنمار بەڕێوەبەری بەشی شارەوانی یۆتۆبۆری سوید و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ داوای کرد پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.

دانیاڵ بیرنمار بەڕێوەبەری بەشی شارەوانی یۆتۆبۆری سوید و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ فشاری پۆلیسی سویدی لەسەر کوردان شەرمەزار کرد.

بیرنمار لەسەر ئەکاونتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و وتی، "من و پارتی چەپ لەدژی ئەوەین کە کورد و رێکخستنە کوردیەکان گۆشەگیر بکرێن. ئێمە دەمانەویت دۆسیەی زۆزان بویوک و دۆسیەکانی دیکە جارێکیتر چاویان پیدابخشێنرێتەوە. مامەڵەیەکی بەم شێوەیە لەگەڵ وڵاتێکی یاسایی وەک سوید ناگونجێت."

بیرنمار هەروەها داوای کرد پەکەکە لە لیستی تیرۆری سوید دەربهێنرێت.

ف.ق