بزوتنەوەی گەنجانی کورد لە لەندەن چالاکیەکی گەورەیان ئەنجامدا

تەڤگەری گەنجانی کورد (تەجەشە) و تێکۆژن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیان چالاکیان ئەنجامدا و بانگەوازیان بۆ فراوانکردنی تێکۆشان کرد.

لە لەندەن بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی کورد و بە دروشمی ' بە رۆحی ٥٠ ساڵەی سەرفرازی، وەرن بۆ جەنگی ئازادی، چالاکیەکی گەورەیان ئەنجامدا.

سەرەتای چالاکیەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر بەڵگەفیلمێک لەبارەی هەڵسەنگاندنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەی گەنجان نمایشکرا.

چەکدار ئامارا لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر قسەی کرد و رایگەیاند کە پێویستە گەنجان لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی لە کۆڵانەکان ببنە دەنگی گەریلا.

لە چالاکیەکەدا سونا ئالان و کۆما سەرس، گۆرانیان گوت. بێ وەستان دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' ، ' بژی بەرخۆدانی گەریلا ' و ' بژی پەکەکە ' گۆترانەوە.

ف.ق