بزووتنەوەی گەنجان: پێویستە ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت

گەنجان لە چالاکیی ستاندنی ئاگادارکردنەوەدا ڕایانگەیاند، پەکەکە بزووتنەوەی ئازادییە و راشیانگەیاند: "نابێت پەکەکە لە لیستی تیرۆردا بێت، چونکا پەکەکە پارێزگاری لە ژیانی ژینگەیی و ئازادی ژن و ژیانی هاوبەشی دەکات و دەبێت لە لیستی تیرۆردا دەربهێنرێت".

بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، چەپە سۆسیالیستەکان و دیموکراتەکان لە شاری سانت گالنی سویسرا بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی "ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" ستاندێکی ئاگادارکردنەوەیان دانا و چەندین واژۆیان کۆکردەوە. ستاندی ئاگادارکردنەوەکە لە کۆرن هاوس پلاتز دانرا و پێشوازییەکی زۆر گەرمی لێکرا.

ڕۆبن یەکێک لە چالاکوانانی ستاندەکە رایگەیاند، زۆر گرنگە ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت و وتی: "ئێمە وەک ئەوروپییەکان دەتوانین زۆر شت لە بزووتنەوەی ئازادیی کوردەوە فێر ببین. بۆ تێکشکاندنی سەرمایەداری پێویستە خۆمان لەگەڵ ڕۆژئاوا یەکبخەین".

گەنجێکی تری چالاکوان بەناوی ئیمی، کە واژۆ بۆ پشتگیریکردنی کەمپەینەکە کۆ دەکاتەوە وتی: "دانانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆکردنی دووڕوویی دەوڵەتەکانە. پەکەکە بەهۆی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانەوە لە لیستی تیرۆردایە، من خۆم پشتگیریی تەڤگەری ئازادیی کورد دەکەم، چونکە ئەوان پشتیوانی لە بەها گرنگەکان دەکەن. بۆ نموونە ژیانی ژینگەیی و ئازادی ژن و ژیانی هاوبەش.  هیوادارم هەموو گەلانی جیهان پشتیوانی لە بزووتنەوەی ئازادیی کورد بکەن".

ژ.ت