چالاکوانانی جنێف بانگەوازیان بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی دۆسڵدۆرف کرد

لە چالاکی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا کە لە جنێف ئەنجامدرا، بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی دۆسڵدۆرف کرا کە بڕیارە ١٥ی نیسان بەڕێوە بچێت.

لە گۆڕەپانی ناتینۆسی شاری جنێفی سویسرا کە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوێیە، هەموو رۆژێکی چوارشەممە چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدرێت. کوردستانیان ئەمڕۆش بەردەوامیان بە چالاکیەکەدا.

لە کەسایەتی گەریلاکان دیجلە عومەر ( راپەرین بۆتان)، رێڤان سوروچ (پەیام دەمیر) و بۆتان هێرش (مەحمود تەکین)دا کە رۆژی ٢٩ی ئازاردا لە جیلۆ شەهید ببوون، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کورد خولەکێک رێز گیرا. لە چالاکیەکەدا  دروشم بۆ خاوەنداریکردن لە هەنگاوی ' کات کاتی ئازادیە' وترانەوە. محەمەد لەتیف چەلەبی هاوسەرۆکی جەدەکە قسەی کرد و رایگەیاند کە گۆشەگیری ئیمڕالی لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە. چەلەبی باسی ئەوەشی کرد کە چەکی کیمیایی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لەدژی کوردستان و گۆڕەپانی گەریلا بەکاردەهێندرێت، لە ئەوروپاوە دەڕۆن و وتی، " جیهان لە بەرامبەر گۆشەگیری، دووروویەتی دەکات. بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئیمڕالی، ئێمە ١٥ی نیسان پێویستە بەشداری لە رێپێوانی شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا ببین."

'بە رۆحی سەفەربەری، بەرەو دۆسەڵدۆرف'

هاوسەرۆکی توبا یڵمازیش ئاماژەی بە ساڵیادی پەیمانی لۆزان کرد کە بەو هۆیەوە کوردستان کرایە چوار پارچە و وتی، " پێویستە بە رۆحی سەفەربەری بە هەموو تواناکانمانەوە بەشداری لە رێپێوانەکەدا بکەین کە بڕیارە رۆژی شەممە ئەنجام بدرێت. تاوەکو ئازادی رێبەرمان و ستاتۆی کوردستان مسۆگەر نەبێت، بە بەردەوامی لە گۆڕەپانەکاندا دەبین."

دوای قسەکان، کوردستانیان لە بەرامبەر باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ماوەیەکی درێژ دروشمیان وتەوە و چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.

ف.ق