چالاکوانانی تەجەشە لە پاریس هەڵکوتانی پۆلیسی فەرەنسایان بۆ سەر کوردان ئیدانە کرد

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بە رێکخستنی چالاکییەک هەڵکوتانی پۆلیسی فەرەنسایان بۆ سەر رێکخراوە کوردییەکان و دەستگیرکردنی هاووڵاتییانی کورد ئیدانە کرد.

پۆلیسی فەرەنسا لە شارەکانی مارسیلیا، پاریس و دارگوینگان هەڵیکوتایە سەر کوردان و رێکخراوە کوردییەکان و بۆ ئیدانەکردنی ئەو هەڵکوتانە، لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکییەک رێکخرا.

چالاکوانی تەجەشە بۆ ئیدانەکردنی ئەو هەڵکوتانە رێپێوانیان ئەنجامدا و لە گۆڕەپانی ریپوبلیکا بە گوێگرتن لە سرودی "چەرخی شۆڕش" و دوای خولەکێک رێزگرتن، دەستیان بە چالاکییەکەیان کرد.

گەنجان لە چالاکییەکانیاندا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبووە.

لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" ، "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بژی بەرخودانی زیندانیان" و "تیرۆریست ئەردۆغان" دەوترانەوە.

گەنجان رایانگەیاند، گۆشەگیریی سەر ئۆجالان قبوڵ ناکەن و بەردەوامی بە چالاکییەکانیان دەدەن.

ژ.ت