چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری: ئیمراڵی ناونیشانی چارەسەرە

لە ئێشکگری دادپەروەری خزمی زیندانیان، دووپاتکرایەوە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەبێتە پرسی کورد چارەسەر بکرێت و ئیمراڵی وەک ناونیشانی چارەسەر نیشاندرا.

ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە شارەکانی وان و ئامەد و ئێلح و ئەزمیر و مێردین بەردەوام بوو.

لە چالاکییەکەی وان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە قەلقەلی، بورهان ئاڤچی سڵاوی لە چالاکییەکەی دایکان کرد و پشتگیری دووپاتکردەوە، گوتی: "گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی شەرمەزار دەکەین. ئەم گۆشەگیرییە هیچ ڕەهەندێکی یاسایی نییە. سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانەکان دەکەین. ئێمەش لێرە درێژە بە بەرخۆدان دەدەین".

لە چالاکییەکەی ئەزمیر کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی ئەزمیر، تورکان ئەسڵان ئاگاچ ڕایگەیاند پرسی سەرەکی لە تورکیا پرسی دیموکراتیکبوونە، گوتی: "هەتا پرسی کورد چارەسەر نەبێت، دیموکراتیکبوون نایەتەدی. بۆ ئەوەی تورکیا سەدەی ٢١ یەکەمیش لەدەست نەدات، پێویستە پرسی کورد چارەسەر بکات، چارەسەرەکەش لە ئیمراڵییە. بۆیە پێویستە دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە، پێویستە پرۆسەی چارەسەری دیسان دەست پێ بکاتەوە و گۆشەگیری هەڵبگیرێت".

هەر لەوێ کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی ئەزمیر ئاکین بەردال گوتی: "تا دەرگاکانی ئیمراڵی نەکرێنەوە، دیموکراسی ناگاتە تورکیا. ئایا بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و چارەسەری پرسی کورد بەڕێگەی دیموکراتیک، ئیلا دەبێت گەنجان بمرن؟ دەڵێین با گۆشەگیری هەڵبگیرێت و پرسی کورد چارەسەر ببێت".