لە شاری ژنێفی سویسرا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە ٢٥ کانوونی یەکەمی ٢٠٢١وە تاکو ئێستا لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو ڕۆژێکی چوارشەممە چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدرێت. ئەم هەفتەیە ڕێکخستنی گەنجانی کورد تەجەشە و تێکۆ- ژن خاوەندارییان لە چالاکییەکە کرد.
چالاکییەکە لە کەسێتی هەردوو فیدایییەکەی چالاکییەکەی توساش ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین بە خولەکێک وەستان دەستیپێکرد. دواتر ئیبراهیم یوکسەل هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ژنێف (دەکتەم) وتەیەکی پێشکەشکرد. یوکسەل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەوە نزیکی سێ ساڵە ئەم چالاکییە بەردەوامە و وتی: "تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان دەبن."
دوای وتەکەی یوکسەل، بەناوی تەجەشە و تیکۆ- ژنەوە بە عەرەبی و کوردی ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.
هاکان یەڵمازیش بە ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕەوە جارێکی دی بانگەوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو لایەنەکانی پلانگێڕی نێونەتەوەیی کرد و وتی:" پێویستە ڕەخنەدانی ئەو خیانەتە بکرێت کە لە کورد کراوە و چیتر نەبنە ئاستەنگ لەبەردەم ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد .هەروەک پێویستە هاوپەیمانی لەگەڵ دووژمنانی کورد نەکەن. با هەموو جیهان بزانن کە گەلی کورد دڵسۆزی ڕێبەری خۆی و شەڕڤانانی ئازادی کوردستانە. وەک تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ بەڵێن دەدەینە گەلی خۆمان کە بە رۆحی ئاپۆییەوە لە هەر کۆێ بین ئاگری ئازادی دەکەینەوە. تاکو مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر و وڵاتەکەمان لە گۆڕەپانەکان دەبین".
پاشان کوردستانیان چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.