چالاکی بەردەم رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە ٤١هەمین رۆژدا بەردەوامە

چالاکی خۆشناو عەتا لەبەردەم بینای رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبڵیو) لە ٤١هەمین رۆژدا بەردەوامە.

چالاکی دادپەروەری خۆشناو عەتا کوردستاانی کە بۆ شەرمەزارکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەبەردەم بینان ئۆ پی سی دەبڵیو لە شاری دان هاگی هۆڵندا دەستیپێکردبوو، بەردەوامە.

عەتای تەمەن ٥٦ ساڵ بە  نوسراوی "دەوڵەتی تورک برازایەک و خوشکەزایەکی منی بە چەکی کیمیایی کوشتووە، ئۆ پی سی دەبڵیو تۆ بۆچی لێکۆڵینەوە ناکەیت؟" داوای لە ئۆ پی سی دەبڵیو کرد کە بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات، ناوباراو هەموو رێژێک لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٣:٠٠ چالاکییەکەی ئەنجام دەدات.

چەند چالاکوانێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی پشتیوانی سەردانی عەتایان کرد و داوایان کرد کە ئۆ پی سی دەبڵیو لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییدا لە شوێنی رووداوەکە لێکۆڵینەوە بکات.

هـ ب