چالاکی دانیشتن لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوامە
گەلی کورد لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ساڵێکە لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان چالاکی ئەنجام دەدەن.
گەلی کورد لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ساڵێکە لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان چالاکی ئەنجام دەدەن.
گەلی کورد لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ەوە تائێستا هەموو رۆژانی چوارشەممە لە بەردەم نوسینگەی جنێڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسڕا چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.
لەچالاکییەکەدا بانگەواز ئاراستەی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کرا و بۆ ئازادی ئۆجالان گەلی سویسڕا زانیارییان پێدرا. هاوکات هەر لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەر چوار پارچەی کوردستان شەرمەزار و ریسوا کرا.
ساڵح ساگڵام هاوسەرۆکی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستانیان (جەدەکە/ CDK) باسی لەوەکرد، کە ئەو چالاکیەی دانیشتن ساڵیکە بێ پسانەوە بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت و رایگەیاند "ئەو چالاکیەی دانیشتنی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە، ئازادی رێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە' ئەنجام دەدرێت، ئێمە داوای ئازادی رێبەریی خۆمان دەکەین و لە هەمانکاتدا هێرشەکانی سەر کوردستان شەرمەزار و ریسوا دەکەین. تا ئەوکاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن ئێمە لە گۆڕەپانەکانداین".
دوای پێشکەشکردنی وتارەکان گەلی کورد بە وتنەوەی دروشم درێژەیان بە چالاکییەکەدا.
هـ . ب