چالاکی جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە هەفتەی قارەمانێتیدا

جەنگاوەرانی مەزڵوم دۆغانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند؛ بە بۆنەیی 'هەفتەی قارەمانێتی'یەوە لە ئەستنەبوڵ "دوکانێکی چاککردنەوە" و"کارگەیەکی دروستکرنی کەشتی" فاشیستەکانیان بە ئامانج گرتووە و سوتاندوویانە.

جەنگاوەرانی مەزڵوم دۆغانی هەبەدەهە لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا ئاماژەیان بەوەداوە، لە عومرانیە  و بەیۆغلوو چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە کاتژمێری ٣:٣٠ نیوەشەودا لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤دا دوکانێکی چاککردنەوەی فاشیستێکمان لە بەیۆغلوو کردوە بە ئامانج. ئەم کەسە فاشیستە ماوەیەکی زۆرە بەدواوەین. ئەم کەسە فاشیستە بە تایبەتی کاری لەسەر گەنجانی کورد دەکرد بۆ ئەوەی ڕاینکێشێتە ناو تاڵاوی گەندەڵبوونەوە. لە ئەنجامی ئەو چالاکیە سەرکەوتووەدا جێگەیی چاککردنەوەکە بەتەواوی سوتا و هەروەها پاسێکی شارەوانی نزیکی جێگەش گڕیی تێبەربوو.

هەروەها لە ٢٠ی ئازاردا، کارگەیەکی دروستکرنی کەشتی فاشیستێکمان، لە عومرانیە کردوە بە ئامانج و لە ئەنجامدا جێگەکە بە تەواوی سوتێنرا.

لە هەردوو چالاکیەکەدا جەنگاوەرەکانمان بە سەرکەوتووی جێگەکەیان بەجێهێشت."