چالاکی لە مارسیلیا: دەبێت زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن

لە شاری مارسیلیا کورد و دۆستەکانیان بۆ زیندانییە نەخۆشەکان کە لە زیندانەکانی تورکیادا زیندانی کراون رژانە سەر شەقامەکان و رایانگەیاند: "پێویستە دەستبەجێ زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن".

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا، کوردستانیان و دۆستانیان کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ناوچەی کەنابیرە کۆبوونەوە و بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر  دۆخی زیندانییە نەخۆشەکان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە و وێنەی ئەو زیندانییانە بەرزکرانەوە، کە بە شێوەی گوماناوی لە زیندانەکانی تورکیادا گیانیان لە دەستداوە.

هەروەها لە چالاکییەکەدا پۆستەری "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی" بەرزکرایەوە و دروشمەکانی "ئەردۆغانی بکوژ" و "دەوڵەتی فاشیستی تورکیا دەست لە زیندانیانی سیاسی هەڵگرە" وترانەوە.

لە چالاکییەکەدا چەندین راگەیاندراو دابەشکران و خوێندرانەوە.

"ئێمە دەبینە دەنگی زیندانیان"

پاشان ئەرهان تارهان هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە مارسیلیا وتی: پێویستە دەستبەجێ زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن و وتیشی: "هەڤاڵانمان لە زیندانەکاندا بۆ سەپاندنی مردن بەسەریاندا راگیراون. ئێمە دەبینە دەنگی هەڤاڵانی زیندانیکراومان و پشتیوانیی زیاتریشیان لێدەکەین".

دوای وتەکان داواکرا هەموان بەشداری لە چالاکییەکەى ڕۆژی شەممەدا بکەن.

ژ.ت