چالاکی مانگرتن لە خواردن لە لاڤریۆی یونان ٢مانگە بەردەوامە

لە کامپی لاڤریۆی وڵاتی یونان مانگرتن لە خواردن بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لە خواردن گرتووە، ماوەی ٢مانگە بەردەوامە.

بە مەراسیمێک  ئەمڕۆ دەستەی ١٣هەم دەستیان بە چالاکی کرد.

حەیری ئیریەتمەز لەچالاکوانان قسەیکرد و ئاماژەی دابە ئەوەی کە گەلی کورد بۆ ئازادی لەهەر شوێنێک تێکۆشان دەکات و ئامانجی سەرەکی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. ئیریەتمەز وتی: " ئێمە گۆشەگیری بشکێنین ، ڕێبەری خۆمان ئازاد دەکەین."

لە کەمپەکەدا بۆ پشتگیری لە مانگرتن لە خواردن لە ڕۆژی ١٣ی کانوونی ٢٠٢٠ ڕۆژانی شەممە کاتژمێر ٢٠:٠٠ ٢ ڕۆژانی سێشەممە کاتژمێر ١٣:٠٠ چالاکی ئەنجام دەدرێت.

ک-ش