چالاکی پانکارتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە فەڕەنسا بەردەوامە

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا چالاکیەکان بە ئامانجی ئاماژەدان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئازادی ئۆجالان بەردەوامن.

لەسەر ڕێگایەکی قەڵەبالغی میترۆی پاریس پانکارتێک کە لە سەری 'وێنەی ڕێبەری گەلی کورد و نووسینی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' هەبوو هەڵواسرا.

لە دەرەوەی پاریس لەسەر ژمارەیەک ڕێگا، باڵەکۆنی ماڵان، دیوار و پردەکانی زۆر شار پانکارت هەڵواسران.

لە نارنتیر، ستراسبۆرگ و رەناسیش هەمان چالاکی ئەنجامدران.

چالاکی ئافیش و پانکارت ١ی تشرینی دووەم دەستیپێکردبوو. چالاکیەکان کە لە زۆر شاری ئەوروپا ئەنجامدەدرێن، تا ١٠ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبن. لە چالاکیەکەدا ئاماژە بە گۆشەگیری ئیمڕالی لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت و داوای ئازادی فیزیکی ئۆجالان دەکرێت.

ف.ق