چالاکی ستاند لە شاری سالۆنیک لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە

لە شاری سالۆنیکی یۆنانی بە چالاکیی ستاند دانان هێرشە کیمیاییەکانی سوپای ئاکەپە - مەهەپە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕیسوا کران و لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە واژۆ کۆکرایەوە.

لە شاری سالۆنیکی یۆنان ماوەی چوار ڕۆژە چالاکیی ستاند بۆ ڕیسواکردنی شەڕی پاکتاوکردن و هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و کۆکردنەوەی واژۆ لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە، بەڕێوەدەچێت.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکە لە گۆڕەپانی کامارا بەڕێوەدەچوو و تیایدا ڕاگەیاندراو و بڵاوکراوە لەبارەی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گۆشەگیری و دۆزیی پەکەکە و کورد بەسەر هاووڵاتییان دا دابەش دەکرا و زانیاریی پێ دەدرا و واژۆ کۆدەکرایەوە.

ژ.ت