چالاکی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان لە ستراسبۆرگ بەردەوامە
لە ستراسبۆرگ لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە' چالاکی بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان کە لە ١ی کانونی یەکەمدا دەستیپێکردبوو، لە سێیەمین هەفتەدا بەردەوامە.
لە ستراسبۆرگ لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە' چالاکی بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان کە لە ١ی کانونی یەکەمدا دەستیپێکردبوو، لە سێیەمین هەفتەدا بەردەوامە.
لە ستراسبۆرگ لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە' چالاکی بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان کە لە ١ی کانونی یەکەمدا دەستیپێکردبوو، لە سێیەمین هەفتەدا بەردەوامە. ئەم هەفتەیە گروپێکێکی فیدراسیۆنی فەجەکە بایەرن / بادین – ورتیمبێرگی باشوری ئەڵمانیا چالاکیەکە بەڕێوەدەبەن.
گروپێکی ٧٠ کەسی کە لە شتوتگارت، هیلبورن ئەسلینگ، لودویگسبورگ، ریئاتلینگن، فریبورگ، ئولم، بۆدینس، فورشایم و بۆبلینگن هاتبوون، بە راگەیەنراوێک دەستیان بە چالاکیەکە کرد.
'تاوەکو ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ئازاد نەبێت' لە گۆڕەپانەکان دەبین'
سەعید ئوزتورک هاوسەرۆکی فەجەکە لە باشوری ئەڵمانیا قسەی کرد و رایگەیاند، پێویستە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بو زوترین کات هەڵبگیرێت و وتی، " بانگەوازی لە دەزگا دیموکراتەکان ئەورۆپا دەکەم، کۆتایی بەم ناحەقیە دڕندەیەی ئیمڕالی بهێنن. بێدەنگی لە بەرانبەر گۆشەگیری سەر رێبەری ملیۆنان کەس قبوڵ ناکرێت. من جارێکی دیکە داوا لە دەزگا ئەوروپیەکان، سی پی تی و پەرلەمانی ئەورۆپا دکەم. هەرچەندە سی پی تی بریار دەدات، بەڵام کاتێک بابەتەکە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بێت، سی پی تی بێدەنگ دەبێت و خۆی کەڕ دەکات. تاوەکو رێبەر ئۆجالان ئازاد نەبێت، هەر لە گۆڕەپانەکان دەبین. ئەمە ئەزمونێکی مرۆڤایەتیە. ئەوروپا لە ئەزمونی مرۆڤایەتیدا لە دواوەیە. بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت. تاوەکو رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، هەر لێرە دەبین."
پلانسازی چالاکیەکە
*لە ١٤ی کانونی یەکەم رۆژی سێشەممەدا هاوسەرۆکی هەرسێ فیددراسیۆنی سەر بە کۆن-مەد ئەڵمانیا لە چالاکیەکەدا بەشداری دەکەن.
*لە ١٥ی کانونی یەکەم رۆژی چوارشەمەدا کوردان لە باشوری فەڕەنسا بەشداری لە چالاکیەکەدا دەکەن.
لە ١٦ی کانونی یەکەم رۆژی پێنجشەمەدا گروپێکی چالاکوانانی ئینتەرناسیۆنالیست و هەوڵدانی دیپلۆماسی چالاکیەکە دەور دەگرن.
*لە ١٧ی کانونی یەکەم رۆژی هەینیدا کوردستانیانی دۆسەلدۆڵف و کۆڵن چالاکیەکە دەور دەگرن.
ف.ق