چالاکیەکانی فیستیڤاڵی کەلتوری کورد لە پاریس بەردەوامە

فیستیڤاڵی کەلتوری کورد لە پاریس بەردەوامە. لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەکەدا زۆر چالاکی ئەنجام دەدرێن و مێژووی کورد و کوردستان دەناسێنرێت.

فیستیڤاڵی کەلتوری کورد لە پاریس دەستیپێکرد. فیستیڤاڵەکە بە هاوککاری کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فەڕەنسا، ئینستیتوی لێکۆلینەوە و هزری کوردستان، کۆمەڵەی کەلتوری و هونەری کوردستان و وەقفی دانیاڵ میتەران ئەنجام دەدرێت . لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەکەدا کە لە ناوەندی کۆمەڵگوی دیموکراتیکی کورد لە پاریس ئەنجامدرا، رەمزەکانی کوردستان دروست کران. لە چادری خۆجێیی تاوەکو ئامێرەکانی کشتوکاڵ و نەقشاندن زۆر بەرهەم ئامادەکراون. گەنجانی کورد بە جلوبەرگی نەتەوەی بەشداریان لە فیستیڤاڵەکەدا کردووە.

کەلتور و ئازاری گەل رادەخاتە بەرچاو

رەمزەکانی کوردستان کە چەندین ساڵە لەلایەن عەمەلە خەباتکاری کوردەوە دروستکران پیشاندران. عەمەلە دەڵێت، " ئەم کارە بەرهەمی خەباتی ٢٥ ساڵمە."

عەمەلە هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، " ئەو کوردانەی سەردانی ئێرە دەکەن، دەگەڕێنەوە بۆ ڕابردووی خۆیان. ئەمە مێژووی کەلتوری گەلی ئێمەیە، هەم مێژووی ئازاری گەلی ئێمەیە. منارەی چوار لنگ (چوار پایە) تایبەتمەندیەکی هەیە کە لە هیچ شوێنێکی جیهان نییە. لەبەردەم ئەو شوێنەوارە کۆنە، تەقە لە بەهاکانی کوردستان کرا. ئەوەش برینی ئەم گەلەیە.

عەمەلە بانگەوازی لە کوردستانیان کرد کە سەردانی بەرهەمەکان بکەن لە ناوەندی کەلتوری کوردی دیموکراتی.

لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەکەدا عەمەلە بۆ کوردستانیان باس لە مێژووی کورد کرد.

ف.ق